Levent Tok,Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2017
دیمەشق - AA
دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە رژێمی بەشار ئەسەد بە "گازی ژەهراوییەوە" پەلاماری گەڕەکی جۆباری لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە دابێت کە دەکەوێتە چوارچێوەی "ناوچە داماڵراوەکان لە شەڕ و پێکدادان" و لەئەنجامی هێرشەکەشدا چوار کەس بەهۆی کاریگەری گازەکەوە باری تەندروستییان تێکچووە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی پزیشكیی جۆبارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، هێزەکانی رژێم دەورووبەری کاتژمێر ٠١:٠٠ی شەوی هەینی، لەرێگەی ''گازێکی ژەهراوی''یەوە کە پێکهاتەکەی نازانرێت، پەلاماری گەڕەکی جۆباریان داوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازەکەوە لە گەڕەکەکەدا چوار کەس باری تەندروستییان تێکچووە و تێیدا هاتووە ''ئەو کەسانەی کە کاریگەریی گازەکەیان کەوتووەتە سەر، تووشی تەنگە نەفەسی، رشانەوە، سەر گێژ خواردن، خراپی بینین بوونەتەوە''.