Zana Natık Kerem
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
تاران ــ AA
هێزی دەریاوانیی ئێران رایگەیاند لە كەنداو دەستی بەسەر كەشتییەكی بیانییدا گرتووە كە بە قاچاغ سووتەمەتی دەگواستەوە.
هێزی دەریاوانیی ئێران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە كە دوای ئەوەی كەشتییەكە لە نزیك دوورگەی فارسی دەستی بەسەرداگیرا، گواستراوەتەوە بۆ بەندەری بوشەهر.
لای خۆیەوە فەرماندەی ناوچەی دوو لە هێزی دەریاوانیی ئێران، عەمید رەمەزان زیراهی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند كەشتییەكە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە كەنداو دەستی بەسەرداگیراوە و تیمی نێو كەشتەكەش لە حەوت كەس پێكهاتووە.
عەمید رەمەزان زیراهی گوتیشی: "كەشتییە لەبەر ئەوە دەستی بەسەرداگیراوە چونکە بەقاچاغ نەوتی دەگواستەوە بۆ یەکێک لە وڵاتانی کەنداو".
فەرماندەی ناوچەی دوو لە هێزی دەریاوانیی ئێران، عەمید رەمەزان زیراهی جەختیكردەوە كە هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە بەرژوەندییەكانی نەتەوەیی ئێران لە كەنداو و بە هیچ شێوەیەك لێی پاشگەز نابنەوە.
لە لایەكی دیكەوە كەناڵی "پرێس تیڤی" ئێران بڵاویكردەوە، هێزی دەریاوانیی ئێران دەستی بەسەر كەشتییەكی بیانییدا گرتووە كە بە قاچاغ سووتەمەنی دەگواستەوە بۆ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی.