Bayram Altuğ
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
جنێڤ – AA
دووه‌مین رۆژی كۆنفرانسی نافه‌رمیی قوبرس ٥+١ که به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به به‌شداری لایه‌نه‌كانی قوبرس و وڵاتانی دڵنیاییده‌ر توركیا، یۆنان و به‌ریتانیا له جێنف به‌رده‌وامه.
یه‌كه‌م دانیشتنی دووه‌مین رۆژی كۆنفرانسه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ده‌ستی پێ كرد و دواتر كه‌سی یه‌كه‌می ئیداره‌ی رۆمی قوبرسی باشوور و كۆماری توركی قوبرسی باكوور، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا، یۆنان و به‌ریتانیا قسه ده‌كه‌ن.
دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك و له دانیشتنی دووه‌مدا دوور له چاوی كامێرا‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌شداربووی وڵاتاندا ئه‌نجام ده‌دات.
سبه‌ی كۆنفرانسه‌كه كۆتایی پێ دێت.