Mohamed Majed,Ali Semerci
14 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2025
غەززە - AA
حەماس بڵاویکردەوە کە ئامانجی پێشنیاری نوێی ئاگربەست لە غەززە، پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیە.
دوای ئەوەی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر درێژەیان هەیە، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف، پێشنیارێکی نوێی پێشکەش کردووە، حەماس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
گوتەبێژی حەماس، حازم قاسم لە تێلێگرام ڕایگەیاند ئامانجی پێشنیاری نوێی ئاگربەست لە کەرتی غەززە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیە و، گفتوگۆکان لەگەڵ نێوەندگیرەکان لە دەوحە درێژەیان هەیە.
گوتیشی: "پابەندین بە جێبەجێ کردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و هەنگاونان بۆ جێبەجێ کردنی قۆناغی دووهەم کە بریتییە لە نەگەڕانەوە بۆ جەنگ کشانەوە لە تەواوی کەرتی غەززە، کشانەوە لە غەززە و دەستپێکردنی کشانەوە لە ڕێڕەوی فیلادلفیا".
حازم قاسم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل پرۆتۆکۆلی مرۆیی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەی جێبەجێ نەکردووە و، گوتی: "نامانەوێت سەرلەنوێ بگەڕێینەوە بۆ جەنگ، بەڵام ئەگەر داگیرکەر (ئیسرائیل) دووبارە دەست بە هێرشەکانی بکاتەوە، ئەوا جگە لە بەرگریی کردن لە گەلەکەمان هیچ ڕێگایەکمان نابێت".