جيهان

حکومەتەکەی بایدن رۆژی دووشەممە دەربارەی سعوودیە روونکردنەوە دەدات

جۆ بایدن سزای خستووەتە سەر ٧٦ هاووڵاتی سعوودی کە چەند تێوەگلاوێکی کەیسی خاشقجی-یان لەنێودایە.

Hakan Çopur  | 28.02.2021 - نوێکردنەوە : 01.03.2021
حکومەتەکەی بایدن رۆژی دووشەممە دەربارەی سعوودیە روونکردنەوە دەدات

Washington DC

واشنتۆن- AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رۆژی دووشەممە بڕیاری کابینەکەی دەربارەی سعوودیە دەخاتەڕوو.

جۆ بایدن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە کۆشکی سپی، پرسیاری ئەوەی ئاراستە کرا کە "ئایا دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتە هەواڵگرییەکەی تایبەت بە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقجی هیچ سزایەک بەسەر جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان دەسەپێنن؟"، لە وەڵامدا گوتی: "رۆژی دووشەممە رایدەگەیەنین کە دەمانەوێت لەگەڵ سعوودیە چی بکەین".

رۆژی هەینی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانیی ئەمریکا، راپۆرتێکی دەربارەی تیرۆرکردنی جەمال خاشقجی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خرایەڕوو کە خاشقجی بە رەزامەندی محەمەد بن سەلمان کوژراوە. ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام تا ئێستا ئیدارەی بایدن دەربارەی سەپاندنی سزا بەسەر بن سەلمان هیچ بڕیارێکی نەداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن سزای خستووەتە سەر ٧٦ هاووڵاتی سعوودی کە چەند تێوەگلاوێکی کەیسی خاشقجی-یان لەنێودایە.

رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقجی کە لە رۆژنامەی واشنتن پۆست کاری دەکرد و بە رەخنە توندەکانی دژبە محەمەد بن سەلمان ناسرابوو، رۆژی دووی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سەردانی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کرد، بەڵام جارێکی دیکە لە بیناکە نەهاتەدەر، دواتر ئەوە ئاشکرا بوو کە لەناو کۆنسولخانە کوژاوە و تەرمەکەی پارچە پارچە کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın