Betül Yürük
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، لە میانی ئەو کۆبوونەوەی کە رۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٤ی ئاب لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی گرووپى G7 بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامیدەدات، تاوتوێی پرسی ئەفغانستان دەکات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بڵاویکردووەتەوە، سەرکردەی وڵاتانی گرووپى G7، رۆژی ٢٤ی ئاب کۆدەبنەوە و تاوتوێی سیاسەتی ئەفغانستان و ھەماھەنگی لە بابەتی گواستنەوە لە کابوڵی پایتەختەوە دەکەن.
ساکی، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان و پاڵپشتیکردنی پەنابەرانی ئەفغانیش تاوتوێ دەکرێت.