Nuri Aydın
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو تووشبووانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر ئاستى جيهان كه له ژێر چارەسەركردندان، حەوت مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى نەخۆشە چالاكەكان گەيشتووەتە حەوت مليۆن و ٢٤ هەزار و ٩٢٨.
لە كاتێكدا شەش مليۆن و ٩٦٤ كەس نيشانەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسەكەيان بە سووكى پێوە ديارە، ٦٠ هەزار و ٨٩٠ نەخۆش ژيانيان لە مەترسيدايە.
بە زيادبوونى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چارەسەردان گوشارى سەر سیستەمى تەندروستیى وڵاتەكان زياتر دەبێت.
ئەمريكا، بە دوو مليۆن و ٥٧٢ هەزار و ٣٧٩ زياترين ژمارەى كهیسی چالاكى تێدايە و لە پاش ئەويش، هيندستان بە ٨٦١ هەزار و ٣٣، بەڕازيل بە ٦٨٩ هەزار ٦٨٤، فەڕەنسا بە ١٩١ هەزار و ٢٢٦، رووسيا بە ١٦٤ هەزار و ٤٢٥، پێرو بە ١٤٨ هەزار و ٧٧١، كۆڵۆمبيا بە ١٣٠ هەزار و ٩٥٣، مەكسيك بە ١٢١ هەزار و ٥٧٢، ئهرژەنتين بە ١١١ هەزار و ٨١٦، بەنگلادش بە ١٠١ هەزار و ٢٦٦، ئۆكراینا بە ٦٩ هەزار و ٣٢٧، فليپين بە ٦٩ هەزار و ١١٢، باشوورى ئەفريقا بە ٦٢ هەزار و ٥٨٢، بەلجيكا بە ٥٨ هەزار و ٧٣٩ و عێراق بە ٥٤ هەزار و ٣٨ كهیسی چالاك دێن.
لە توركيا، لە ٢٤ى نيسانەوە لەگەڵ زيادبوونى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە لە ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چارەسەر وەردەگرن رووى لە داكشان كرد.
لە ٢٤ى نيساندا ٨٠ هەزار و ٥٧٥ نەخۆش چارەسەركردنيان بەردەوامبوو، ئەم ژمارەيە لە ٢ى ئاب بۆ دە هەزار و ٦٤٣ نەخۆش كەمبوويەوە.
لە توركيا، لە ٥ى ئەيلوولەوە ٢١ هەزار و ٥١٦ كهیسی چالاكى (COVID-19)ی هەبووە، كە هەزار و ٩١ تووشبوويان لهسهر ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد بوون.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لەسەرانسەرى جيهان چارەسەركردنيان بەردەوامە لە ٧ى نيسان يەك مليۆن، لە ١٨ى نيسان يەك مليۆن و ٥٠٠ هەزار، لە ٣٠ى نيسان دوو مليۆن، لە ١٤ى ئايار دوو مليۆن و ٥٠٠ هەزار، لە ٣٠ى ئايار سێ مليۆن، لە ١٧ى حوزەيران سێ مليۆن و ٥٠٠ هەزار، لە ٢٦ى حوزەيران چوار مليۆن، لە ١٥ى تەمووز پێنج مليۆن، لە ٢ى ئاب شەش مليۆنى تێپەڕاندووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له شارى وهانى چین لە مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان تووشبوون بە ڤايرۆسەكە ٢٦ مليۆنى تێپەڕاندووە و زياتر لە ٨٨١ هەزار تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.