Mohammed Baqi Hussein
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مارك تۆنه‌ر:
-'' نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش برێت ماكگۆرك له‌گه‌ڵ سەرکردەی گرووپە جیاوازەکانی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كه په‌یه‌ده رابەرایەتی ده‌كات، له باكووری سووریا كۆبووه‌ته‌وه''.
- تۆنه‌ر: "برێت ماكگۆرك پشتیوانیی ئه‌مریكای بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتكرده‌وه. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له گرنگیی پابه‌ندبوونی هێزه‌كان به بهڵێنهكانیانهوه. له‌دیداره‌كانیدا هانیداون بۆ رێگرییکردن له پێكدادان و هەوڵدان بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مارك تۆنه‌ر ئاشکرایکرد نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش برێت ماكگۆرك له‌گه‌ڵ سەرکردەی گرووپە جیاوازەکانی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كه په‌یه‌ده رابەرایەتی ده‌كات، له باكووری سووریا كۆبووه‌ته‌وه.
مارک تۆنه‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی سه‌باره‌ت به دیداره‌كانی ماكگۆرك له سووریا دایه‌وه.
تۆنەر باسی لەوەکرد ماكگۆرك له ئه‌ڵمانیا و توركیاش دیداری ئه‌نجامداوه، له سووریاش له‌گه‌ڵ سەرکردەی گرووپه‌كانی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كۆبووه‌ته‌وه و خۆشحاڵیی خۆی سه‌باره‌ت به رزگاركردنی منبج له‌ده‌ستی داعش ده‌ربڕیوه.
گوته‌بێژەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند: "برێت ماكگۆرك پشتیوانیی ئه‌مریكای بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دووپاتكردووەته‌وه. جه‌ختیشی له گرنگیی پابه‌ندبوونی هێزه‌كان به بهڵێنهكانیانهوه كردووه‌ته‌وه. له‌دیداره‌كانیدا هانیداون بۆ رێگرییکردن له پێكدادان و هەوڵدان بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان".
مارک تۆنه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه كه یه‌په‌گه به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی بۆ خۆرئاوای فورات بردووه‌ته‌سه‌ر و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆنترۆڵی منبجیان گرتووه‌ته ده‌ست.
تۆنه‌ر گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت به‌زووترین كات، حكوومه‌تی خۆجێیی و پێگه خۆجێییه‌كان له‌و شار و شارۆچكانه‌دا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه‌ده‌ست كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییە لە گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه بۆ سەر ماڵ و حاڵیان ه‌كانیان كه به‌هۆی سته‌مه‌كانی داعشه‌وه جێیانهێشتووە''.