جيهان

"توانامان ھەیە ھەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بخەینە خوارەوە"

- فەرماندەی ھێزی دەریاوانیی ئێران، جەنەرال حوسێن خانزادی: "توانامان ھەیە ھەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بخەینە خوارەوە".

Zana Natık Kerem  | 24.06.2019 - نوێکردنەوە : 25.06.2019
"توانامان ھەیە ھەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بخەینە خوارەوە"

Ankara

تاران ــ AA

فەرماندەی ھێزی دەریاوانیی ئێران، جەنەرال حوسێن خانزادی رایگەیاند کە توانایان ھەیە ھەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا بخەنەخوارەوە.

حوسێن خانزادی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی تەسنیم گوتی: "دوژمن (ئەمریکا) لە ماوەکانی رابردوودا فڕۆکەیەکی زۆری بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی رەوانەی ناوچەی قەدەغەکراو کردووە، بەڵام ھەمووان بینیان کە چۆن دوایین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی ئەمریکا خرایەخوارەوە".

فەرماندەی ھێزی دەریاوانیی ئێران، جەنەرال حوسێن خانزادی گوتیشی: "ھەموو کات ئەمە وەڵامان دەبێت، دوژمنیش باش درک بەمە دەکات".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن ھێزی ئاسمانی ئێرانەوە خرایە خوارەوە.

دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەش، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی، بڕیاری ھێرشکردنە سەر ئێران درابوو، بەڵام ١٠ خولەک بەرلە وادەی ئەنجامدانی ھێرشەکە، بڕیارەکەی راگرتووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın