جيهان

ترەمپ پشتگیریی هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات بۆسەر غەززە

- سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پشتگیریی تەواوی هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات بۆ سەر غەززە كە بە هۆی هێرشە رۆكێتییەكان لە كەرتەكەوە بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

Kasım İleri, Mohammed Baqi Hussein  | 06.05.2019 - نوێکردنەوە : 06.05.2019
ترەمپ پشتگیریی هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات بۆسەر غەززە

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پشتگیریی تەواوی هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات بۆسەر غەززە كە بە هۆی هێرشە رۆكێتییەكان لە كەرتەكەوە بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، "جارێكی دیكە ئیسرائیل كەوتەوە بەر هێرشی كوشندەی رۆكێتەكانی حەماس و رێكخراوە تیرۆریستییە جیهادییە ئیسلامییەكان. سەدا 100 پشتگیریی ئیسرائیل دەكەین لە پاراستنی هاووڵاتییانیدا".

ترەمپ رووی قسەكانی لە خەڵكی غەززەیە و نووسیویەتی، "بۆ خەڵكی غەززە: ئەم چالاكییە تیرۆریستییانە جگە لە ماڵوێرانی هیچتان بۆ ناهێنێت. كۆتایی بە توندوتیژی بهێنن و كار بۆ ئاشتی بكەن. رەنگە ئەمە ببێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın