جيهان, شیکردنەوە

ترەمپ: "ئیتر دەمانەوێت خەڵکی خۆمان بگەرێنینەوە ماڵەوە"

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر کەم ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا ماوە و گوتیشی: "بۆ رووسیا، ئێران، عێراق ، سووریا و وڵاتانی دیکە داعش دەکوژین. ئیتر لە خاڵێکدا دەمانەوێت خەڵکی خۆمان (سەربازانمان) بگەرێنینەوە ماڵەوە".

Abdullah Shukur  | 20.01.2019 - نوێکردنەوە : 20.01.2019
ترەمپ: "ئیتر دەمانەوێت خەڵکی خۆمان بگەرێنینەوە ماڵەوە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر کەم ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا ماوە و گوتیشی: "بۆ رووسیا، ئێران، عێراق ، سووریا و وڵاتانی دیکە داعش دەکوژین. ئیتر لە خاڵێکدا دەمانەوێت خەڵکی خۆمان (سەربازانمان) بگەرێنینەوە ماڵەوە".

ترەمپ لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە کۆشکی سپی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خانەوادەی ئەو کەسانەی کە لە ھێرشەکەی شارۆچکەی منبجی سووریا گیانیان لەدەستدابوو، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

ترەمپ رایگەیاند کە کۆبوونەوە لەگەڵ خانەوادەی ئەو ئەمریکیانەی لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ئەو زۆر سەختە و جەختیشی لە گرنگی شکستپێھێنانی داعش کردەوە.

ترەمپ بەرگری لەوەشکرد کە ئەو کاتەی ھاتووەتە سەر دەسەڵات رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە زۆر شوێنی سووریا کاریگەری خۆی ھەبووە و لە سەردەمی خۆیدا توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە تۆمار بکات.

ترەمپ گوتیشی: "باشە ئێمە بۆ کێ داعشەکان دەکوژین؟ خراپترین دوژمنی رووسیا، ئێران و سووریا بریتییە لە داعش. بۆیە ئەندامانی داعش بۆ ئەو خەڵکانە دەکوژین کە لەگەڵ ئێمە لە یەک بۆچووندا نین. ھاوکات چاکەیەکی گەورەمان لەگەڵ ئەسەد کردووە (بەلەناوبردنی داعش).

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاند کە لە سەدا ٩٩ی داعشیان لەناوبردووە و ئەوەیشی وەبیرھێنایەوە کە لەماوەی ھەفتەی رابردوو ھێرشی جددییان بۆ سەر داعش ئەنجامداوە.

ترەمپ گوتیشی: "بۆ رووسیا، ئێران، عێراق ، سووریا و وڵاتانی دیکە داعش دەکوژین. ئیتر لە خاڵێکدا دەمانەوێت خەڵکی خۆمان (سەربازانمان) بگەرێنینەوە ماڵەوە. لەکاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنم باسم لەمە کرد".

ترەمپ ھەڵسەنکاندنی بۆ لووتکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆتایی مانگی شوباتی داھاتوو کرد و گوتی: "ئەو وڵاتەمان دیار کرد کە لووتکەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا ئاشکرای دەکەین. کیم زۆر مەبەستییەتی ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت. ھەنگاوی گرنگمان ھاویشتووە (لەبارەی داماڵینی چەکی ناوەکی) کە لە راگەیاندنەکان بڵاونەکراونەتەوە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın