Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ئێران نیشانداوه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له هه‌واڵێكدا كه پشتی به زانیارییه‌كانی ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی باڵا به‌ستووه، ئاشكرایكردووه دۆناڵد تره‌مپ له دوایین ساتدا له ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ئێران، پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه‌ی نیویۆرك تایمز به ناونیشانی "تره‌مپ ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ئێران، دواتر له‌ناكاو په‌شیمان بوویه‌وه" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كاربه‌ده‌سته سه‌ربازیی و دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا تا كاتژمێر ١٩:٠٠ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون كه ژماره‌یه‌ك له رادار و مووشهكههڵگره ئێرانییه‌كان بكرێنه ئامانج به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه ئه‌نجامنه‌دراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه هێشتا روون نییه كه ئایا تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی گۆڕیوه یان ئیداره‌كه‌ی بڕیاریداوه ستراتیژێكی دیكه جێبه‌جێبكات.
- "سه‌ره‌ڕای پۆمپیۆ و بۆڵتۆن وازیانهێناوه"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی ئه‌مریكی هه‌واڵێكی له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌ت بڵاوكردووه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردووه تره‌مپ سه‌ره‌ڕای وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایك پۆمپیۆ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن بڕیاری پاشگه‌زبوونه‌وه له هێرشه‌كه‌ی داوه.
هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن كۆشكی سپی و پێنتاگۆنه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.