تاڵیبان بانگه‌وازی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ده‌كات
حكوومه‌تی تاڵیبان بانگه‌واز له‌و نه‌یارانه‌ی ده‌كات كه وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
Afghanistan
كابوڵ-AA
حكوومه‌تی تاڵیبان بانگه‌واز له‌و نه‌یارانه‌ی ده‌كات كه وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتیی تاڵیبان، شیر محه‌مه‌د عه‌باس ستانكزی له میانی گوتارێكدا له رێوره‌سمێكدا كه له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ساز كرابوو، ئاشكرای كرد، خوازیارن نه‌یاره‌كانیان و كارمه‌ندانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو كه له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، وڵاته‌كه‌یان جێهشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
شیر محه‌مه‌د عه‌باس ستانكزی باسی له‌وه‌ش كرد، له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان و كارمه‌ندانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه ئه‌ركێكی وه‌ك وه‌زاره‌تیان پێ بسپێردرێت به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه له وڵاته‌كه‌یان بژین و رایگه‌یاند: "با رێگه‌یه‌كی پێكه‌وه دووباره بنیاتنانی وڵاته‌كه‌مان و زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته‌كاندا بدۆزینه‌وه".
ستانكزی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كارانه‌ی ئه‌و كه‌سانه له رابردوودا ئه‌نجامیان داوه، په‌یوه‌سته به رابردوویانه‌وه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌وان بڵێت له ئه‌فغانستان مه‌ژین.
ئاشكرایشی كرد، ئه‌فغانستان وڵاتی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌فغانییه‌كانه.
بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتیی تاڵیبان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و گوتی: "هه‌رچییه‌كمان له‌دست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له كابوڵ كه داخراون بكرێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهاندا بنیات بنێینه‌وه".
شیر محه‌مه‌د عه‌باس ستانكزی باسی له‌وه كرد، تاڵیبان له هه‌وڵدایه متمانه‌ی گه‌لی ئه‌فغانستان به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ربۆیه پێویسته مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی دژی به‌هاكانی گه‌ل نه‌بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن