Mustafa Melih Ahıshalı
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
ئەندامی لیژنەی رۆشنبیریی تاڵیبان ئەحمەدوڵڵا واسیق، ئاشکرایکرد، ھێزەکانی تاڵیبان شارۆچکەی پاریانی سەر بە ویلایەتی پەنچشیر کە لەلایەن ھێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە بەرگری لێدەکرا کۆنتڕۆڵکردووە.
ئەحمەدوڵڵا واسیق، لە پەیامێکدا لە رێگەی ھەژماری خۆی لە تویتەر زانیاری لەسەر بەردەوامیی پێکدادانەکانی نێوان بەرەی بەرەنگاربوونەوەی میللی ئەفغانستان کە رێکخراوێکە سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی ویلایەتی پەنجشیری کۆکردووەتەوە لەگەڵ تاڵیبان، بڵاوکردەوە.
واسیق، لە تویتەکەیدا راگەیاند: "بە تەواوەتی دەست بەسەر ناوچەی پاریانی پەنچشیر گیراوە".
ناوچەی پاریان، بەھۆی ئەوەی یەکێکە لە شارۆچکە نزیکەکانی نزیک لە بازاراکی ناوەندی پەنچشیر، گرنگییەکی ستراتیژی ھەیە. پەنچشیر حەوت شارۆچکەی ھەیە.
لەلایەکی دیکەوە، جێگری یەکەمی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان ئەمروڵڵا ساڵیح، لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە وڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ھەڵاتنی بۆ دەرەوەی وڵات دایەوە.
ساڵیح، جەختی لەوە کردەوە کە لە پەنچشیرە و بەردەوامە لە بەرگریکردن لە ریزی بەرەی بەرەنگاربوونەوەی میللی ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان.