جيهان

تاران.. خۆپیشاندان دژی تیرۆر کردنی فەخریزادە

قوتابییانی تاران، بە گوتنەوەی دروشم دژی ئەمریکا و ئیسرائیل، رژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی تیرۆرکردنی زانایەکی ئەتۆمی ئێرانییان کرد.

Ahmet Dursun  | 28.11.2020 - نوێکردنەوە : 28.11.2020
تاران.. خۆپیشاندان دژی تیرۆر کردنی فەخریزادە

Ankara

ئەنقەرە - AA

دوای ئەوەی لە تاران-ی پایتەختی ئێران زانای ئەتۆمی، موحسین فەخریزادە تیرۆرکرا، قوتابییانی تاران رژانە سەر شەقامەکان و داوایان کرد تۆڵە لە ئەمریکا و ئیسرائیل بکرێتەوە.

راگەیاندنەکانی ئێران ئەوەیان خستوەتەڕوو کە خۆپیشاندەران لەبەردەم بینای کۆنسەی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆبوونەتەوە و دروشمەکانی وەک "مەرگ بۆ ئیسرائیل" و "لەگەڵ ئەمریکا شەڕ هەیە نەک ئاشتی و خۆبەدەوستەوەدان"یان گوتوەتەوە، داواشیان کردوە ئێران بە تەواوەتی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بێتە دەرەوە.

خۆپیشاندەران حکومەتەکەی حەسەن رۆحانی-یان بە بێدەسەڵات و دەستەپاچە لەبەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل ناوبردوە و داوایان کردوە لەبەرامبەر تیرۆر کردنی فەخریزادە-دا تۆڵە لە ئەمریکا و ئیسرائیل بکرێتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوە ئەندازیاری وزەی ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران تیرۆر کرا و بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیل-یان بە ئەنجامدەری ئەم کارە ناوبرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın