Ekip
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرقاڵی کڕینی ئاوی قورسی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرقاڵی کڕینی ئاوی قورسی ئێرانە و بەرپرسێکی ڕۆژئاواش ڕایگەیاندووە، ئاوی قورسی ئێران باشترین کوالێتی هەیە لە جیهاندا.
بە پێی ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی تەسنیم، عەبدوڵڵاھیان لە ڕێوڕەسمێکدا قسەی کردووە و لەبارەی تواناکانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەمریکا سەرەرای ئەوەی ئابڵۆقەی خستووەتە سەر ئێران بەڵام پەرەسەندنەکان لە ئاستێکی بەرچاودایە و لە کەرتی وزەی ناوەکی و مووشەکییدا پێشکەوتنی بەرچاو بینراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە کە، ئەمریکا لە ڕێگای سێیەمەوە، سەرقاڵی کڕینی ئاوی ئێرانە. بەرپرسێکی ڕۆژئاواییش پێی ڕاگەیاندووم کە، ئاوی قورسی ئێران باشترین کوالێتی هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە کە، لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتننامەی ناوەکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ٥+١ کشاوەتەوە، بەڵام هەوڵێک هەیە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەتننامەیە و گوتیشی: "ئێمە هەر لەسەرەتاوە ڕامانگەیاندووە کە هێڵە سوورەکان نابەزێنین. لە ڕێککەوتننامەکەش پاشەکشەمان نەکردووە بەڵام ئێمە ناتوانین پێشکەوتنەکانمان لە تونێلێکی تەسکدا بە ناوی ڕێککەوتنی ناوەکی بەرتەسک بکەینەوە".