Gülşen Topçu
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ماناما - AA
بەحرەین رێگەی دا بە بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی لەو گەشتە ئاسمانییانەی لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیلدا ئەنجام دەدرێن.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی بەحرەین BNA، کە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی بڵاویکردووەتەوە، داخوازی ئەبو زەبی بۆ بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی بەحرەین بۆ گەشتە ئاسمانیيەکان لە تەواوی وڵاتانەوە بۆ ئیمارات پەسەند کراوە. بەو بڕیارەش رێگە لەبەردەم فڕۆکە ئیسرائیلیەکان کراوەتەوە بۆ بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی بەحرەین لەو گەشتانەی بۆ ئیمارات ئەنجامی دەدەن.
رۆژی پێشتر سعوودیە رێگەیدا بە بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە تەواوی وڵاتانەوە بۆ ئیمارات ئەنجام دەدرێت. رۆژی یەک شەممە، یەکەم گەشتی بازرگانیی لەنێوان تەلئەبیب و ئەبو زەبی ئەنجامدرا. بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سعوودیە رێگەیدا فڕۆکەی سەربە هێڵی ئاسمانیی ئیسرائیل کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنێت.
شاندی ئیسرائیل دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەبو زەبی کاتێ بەرەو تەل ئەبیب گەڕایەوە کایەی ئاسمانی سعوودیەی بەکارهێنا.
بە هۆی ئەوەی پەیوەندی دیپلۆماسیی نەبوو لەگەڵیدا، سعوودیە رێگەی نەدەدا فڕۆکەکانی ئیسرائیل کایەی ئاسمانییەکەی بەکاربهێنن.