جيهان, شیکردنەوە

بڕیاری یەکگرتنی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باشووری سووریا

ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ھەردوو پارێزگای دەرعا و قونەیترا بڕیاری یەکگرتنیان دا.

Abdullah Shukur  | 27.05.2018 - نوێکردنەوە : 28.05.2018
بڕیاری یەکگرتنی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باشووری سووریا

Syria

دەرعا/ئەنقەرە - AA

ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ھەردوو پارێزگای دەرعا و قونەیترا بڕیاری یەکگرتنیان دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا وەرگیراون، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەربە سوپای سووریای ئازاد لە ھەردوو پارێزگای دەرعا و قونەیترا لە ژێر ناوی "سوپای رزگاری" بڕیاری یەکگرتنیان داوە.

لە ھەژماری تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی سەر بەم پێکھاتە نوێیە راگەیەنرا کە ئەوان (سوپای رزگاری) پەیوەست دەبن بە چارەسەریی سیاسی و پاراستنی خەڵکی سڤیل لە سووریا.

بڕیاری یەکگرتنی ئەم گرووپانە لە دوای ئامادەکارییەکانی رژێمی ئەسەد دێت بەمەبەستی ھێرشەکردنە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد لە باشووری ئەو وڵاتە.

دوو لەسەر سێی پارێزگای دەرعا و سێ لەسەر چواری پارێزگای قونەیترا لە سووریا لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın