Zeynep Tüfekçi Gülay
13 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2024
غەززە - AA
لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری ڕەفەحی باشووری غەززە، پەیامنێری ئەلجەزیرە، ئیسماعیل ئەبو عامر و کامێرامانێکی کەناڵەکە بە سەختی برینداربوون.
بەپێی زانیاری گەواهیدەران، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر شاری ڕەفەح.
گەواهیدەرانی هێرشەکە باس لەوە دەکەن کە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە ئەبو عامر قاچی بە سەختی برینداربووە و، کامێرامانی کەناڵەکەش لە ناوچەکە ئەحمەد مەتەر برینداربووە.
تەلەڤيزیۆنی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە کە ئەبو عامر لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری ڕەفەح برینداربووە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کاتێک ئەبو عامر و مەتەر لە ناوچەی میراجی نێوان خان یونس و ڕەفەح کاریان کردووە، ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردوونەتە سەر و بە سەختی برینداربوون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ئەوە جاری پێنجەمە هێزەکانی ئیسرائیل بە ئەنقەست تیمی کەناڵی ئەلجەزیرە دەکەنە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێرشەکە تاوانێکی تەواو دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە.