Ayşe Doğru
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
باڵیۆزی رووسیا له ستۆكهۆڵم، ڤیكتۆر تاتارینتسێڤ، ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ڤلادیمیر پوتین سزاكانی خۆرئاوای به‌لاوه گرنگ نییه.
ڤیكتۆر تاتارینتسێڤ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای سویدی، به زمانێكی میللی باسی له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر رووسیا ئۆكراینای داگیر كرد و خۆرئاوا سزای به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاند، ڤلادیمیر پوتین ئه‌مه‌ی به خه‌یاڵدا نایه‌ت و داوای لێبوردنیشی كرد بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه.
تاتارینتسێڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كاتێك وڵاتانی خۆرئاوا هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ندێك شت به‌زۆر بسه‌پێنن، ئه‌وا رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر وه‌ڵام ده‌داته‌وه، و داكۆكی له‌وه كرد هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان وای كردووه وڵاته‌كه‌ی زیاتر پێویستییه‌كانی خۆی پڕبكاته‌وه و خۆرئاوای به تێنه‌گه‌یشتن له رووسیا تاوانبار كرد.
باڵیۆزی رووسیا له ستۆكهۆڵم رایگه‌یاند: "سه‌ركه‌وتوو بووین له‌وه‌ی هه‌نارده‌مان زیاد بكه‌ین. ره‌نگه په‌نیری وه‌ك ئه‌وه‌ی سوید و ئیتاڵیامان نه‌بێت، به‌ڵام له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی شێوازی ئاماده‌كردنیان، فێری ئه‌وه بووین په‌نیری رووسی ئاماده بكه‌ین كه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان باش بێت"، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به دڵنیاییه‌وه سزا نوێیه‌كان نابنه پێشهاتی ئه‌رێنی به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش خراپ نابن كه خۆرئاوا باسی ده‌كات.
دوێنێ حكوومه‌تی سوید داوای كردبوو، هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ئۆكراینا جێبهێڵن.