Dildar Baykan Atalay
14 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
بانگەشەی ئەوە کرا کە پلانی ئەمریکا بۆ ناردنی سستەمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و ئەگەری هەیە لە ناو ئەم هەفتەیەدا بڕیارەکە رابگەیەندرێت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە رۆژنامەکانی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە و سەرچاوەکەیان بۆ بەرپرسە باڵاکان گەڕاندووەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا لە بەرامبەر داواکارییەکانی سەرکردەکانی ئۆکراینا بۆ ناردنی سستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دژی رووسیا بیر لە ناردنی سستەمی مووشەکیی پاتریۆت بۆ ئەو وڵاتە دەکەنەوە.
بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلانەکە لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و ئەو پەسەندکردنە پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە دەدرێت و ئەگەری هەیە لە ١٥ی کانوونی یەکەم بە فەرمی رابگەیەندرێت.
هێشتا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لە کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکراوەتەوە.