ئەڵمانیا.. ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بۆ ١٧٦ کەس بەرزبووەوە
Berlin
بەرلین- AA
لە ئەڵمانیا و لە هەرێمەکانی راینلاند- پفاڵز، نۆرد-هاین-ڤێستفالن و باڤاریا، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو روویدا و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ١٧٦ کەس.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی راینلاند- پفاڵز، مالو درێیەر ئەوەی ئاشکرا کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لەو هەرێمە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ١٢٨ کەس.
مالو درێیەر ئاماژهی بهوهشكرد، کە ئەگەر هەیە ژمارەكه بەرزتر ببێتەوە و سوپاسی هەوڵی تیمەکانی فریاگوزاریشی کرد.
هەروەها وەزیری ناوخۆی هەرێمەکە، رۆگەر لێڤێنتز، ئاشکرایکرد کە تا ئێستاش ١٥٥ کەس بێسەروشوێنن و تیمە فریاگوزارییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەشوێنیاندا.
رۆگەر لێڤێنتز باسی لەوەش کرد کە ناسنامەی ٦٢ تەرمیان ئاشکرا کردووە و ٧٦٦ برینداریش براونەتە نەخۆشخانە.
لە لایەکی دیکەشەوە و لە ویلایەتی نۆرد-هاین-ڤێستفالن پێشتر ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە بە ٤٨ کەس راگەیەندرابوو بەڵام لە ئێستادا ئامارەکە گۆڕانکاری تیادا کراوە و کراوەتە ٤٧ کەس.
لە هەرێمی باڤاریا-ش تەرمی کەسێکی دیکە دۆزرایەوە و بەو شێوەیە کۆی گشتی ئەو تەرمانەی لە دوای لافاوەکە له ههر سێ ههرێمهكه دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە ١٧٦ تەرم.
فەرمانگەی کەشناسی ئەڵمانیا، هۆشداری داوە لە ئەگەری بارانی بەلێزمە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.