لوگانسك
فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو عەلی ئاتماجا لە كاتی رۆیشتنی لە خاركۆڤەوە بۆ لوگانسكی رۆژھەڵاتی ئۆكرانیا، پاسەکەی لە لایەن گروپە جیاخوازەکانی لایەنگری رووسیاوە رادەگیرێ. دوای پشكنینی ناسنامەكان، ئاتماجا و كەسێكی دیكەی ھاوڵاتی توركیا پاساپۆرتەكەیان لێ وەردەگیرێ و لە پاسەکە دەهێنرێنە خوار.
دواتر كامێرا و كەلوپەلەكانی ئاتماجا دەستبەسەر دەكرێن و پێی دەگوترێ کە دەیبەن بۆ یەكەی ھەواڵگریی.
كاتی ئاتماجا لەو تەلارەدا بوو كە وەك یەكەی ھەواڵگری بەكار دەھێنرا، لە سەعاتەكانی بەیانی شەڕ لە نێوان سوپای ئۆكرانیا و گروپەکە روویدا. دواتر سوپای ئۆكرانیا لە رێی هێزی ئاسمانییەوە تەلارەكەی بومباران كرد.
لەو ماوەیەدا گروپەكە تەلارەكە جێدەھێڵێ و ئاتماجا كامێراكەی هەڵدەگرێ و لە تەلارەكە رادەکا.