Safvan Allahverdi,Abdullah Shukur
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو پڕۆژە بڕیارەی پەسند کرد کە تێدا رێگری لە فڕۆشتنی چەک بە سعوودیە لەلایەن ئەمریکا دەکات.
پڕۆژە بڕیارەکە بە ٥٣ دەنگی بەڵێ و بەرامبەر ٤٥ دەنگی نەخێر لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پەسند کرا و ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، سێناتۆرەکانی کۆماری و دیموکراتەکانیش پشتیوانیان لە پەسندکردنی ئەو بڕیارە کرد.
پێش دەنگدانەکە، ژمارەیەک سێناتۆری ئەمریکا لێدوانیان دا و رایانگەیاند کە پرسی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی لە نێو کونسوڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ لەبەرچاو دەگیرێ و جەختیشیان لەوە کردەوە کە دەبێ ئیدارەی سعوودیە بە بەرپرسیار بگیرێ لەم بابەتە.
ترەمپ بەمەبەستی فرۆشتنی ٢٢ چەکی جیاواز بە ئیمارات و سعوودیە دەسەڵاتی دۆخى بەپەلەی لەبەرامبەر کۆنگرێس بەکارھێنا، ئەمەش کاردانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانیشی لێ کەوتبووەوە.
لەلایەکی دیکەش پڕۆژە یاسایەکی ھاوشێوە کە لە مانگی نیسان لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا پەسند کرابوو، ترەمپ دەسەڵاتی ڤیتۆی بەکارھێنا.