جيهان, قودس هێڵی سووری موسڵمانان

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژیيەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

- ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا رۆژی یەکشەممەکۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژیيەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

Betül Yürük  | 14.05.2021 - نوێکردنەوە : 15.05.2021
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژیيەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆدەبێتەوە

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا رۆژی یەک شەممە کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژیيەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە تا دێت زیاد دەکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کەرتی غەززە.

دوای ئەوەی ئەمریکا تانەی دا لە کۆبوونەوەکەی رۆژی هەیینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا رۆژی یەک شەممە لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا گفتوگۆ بکات لەبارەی گرژیيەكان و توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

بە هۆی ئەوەی داواکاری چین کە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیيە لە مانگی ئایاردا، لەگەڵ هەریەک لە نەرویج و تونس کە ئەندامی کاتیی ئەنجوومەنەکەن بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی هەیینیدا هاوکار نابێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکە، ئەمریکا تانەی گرت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، ئەم هەفتەیە دووجار کۆبوونەوەی بەپەلەی ساز کرد، بەڵام بەهۆی تانەی ئەمریکاوە نەتوانرا هیچ هەنگاوێک بنرێت.

بەو کۆبوونەوەیەی رۆژی یەک شەممە ساز دەکرێت، ئەنجوومەنەکە بۆ جاری سێهەم کۆدەبێتەوە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە، ١٠٩ کەس شەهیدبوون کە ٢٨یان منداڵ و ١٥یان ژنن، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٦٢١ کەس.

هەروەها ئیسرائیل سەدان کەسی لە خاکی وڵاتەکەی و فەڵەستیندا دەستگیرکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن