Dildar Baykan Atalay
15 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2022
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد، کار لەسەر ئەوە دەکەن بگەنە بڕیارێک سەبارەت بە ناردنی شاندێکی باڵا بۆ ئۆکراینا.
جۆ بایدن بهر له بەڕێکەوتنی لە واشنتۆنەوە بە مەبەستی پێشکەش کردنی گوتارێک لە ویلایەتی كارۆڵاینای باکوور، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
بایدن لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک سەبارەت به دەنگۆکانی ناردنی شاندێکی باڵای ئەمریکی بۆ ئۆکراینا کە وەزیری دەرەوە، ئانتۆنی بڵینکن و وەزیری بەرگریی ڵۆید ئۆستن-یش لە نێویاندا دەبێت، گوتی: "لە ئێستادا ھەوڵ دەدەین بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە بدەین".
لای خۆیەوە جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین جان-پیێر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان لە ناو فڕۆکەکەی سەرۆکی ئەمریکا، لێدوانەکانی بایدنی دووبارە کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسە ئۆکراینییەکان لە پەیوەندیدایە.