Islam Doğru
08 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2024
نیویۆرک - AA
سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە لە وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازەکانیان لە ناوچەکە، فەرماندەیەکی گرووپی کەتائیبی حزبوڵڵا (هێزی میلیشیای شیعە)یان لە عێراق کوشتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هێزەکانی ئەمریکا وەک وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی وڵاتەکەیان، دەوروبەری کاتژمێر ٢١:٣٠، هێرشێکی تاک لایەنانەیان ئەنجامداوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا فەرماندەیەکی کەتائیبی حزبوڵڵا کە بەرپرسە لە پلاندانانی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا و بەشداربووە لەو هێرشانەدا، کوژراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە هیچ نیشانەیەک لە بارەی کوژراو و زیانی مەدەنی لە هێرشەکەدا نییە و، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوى پێویست بۆ پاراستنی سەربازەکانی.
ئهبو باقر ساعیدی، کە یەکێکە لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی هێزی میلیشیای شیعە لە عێراق، لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە بەغدا کوژرا.
گرووپەکە کە ئێران پشتیوانی دەکات و بە کەتائیبی حزبوڵڵا (لیواکانی حزبوڵڵا) ناسراوە، یەکێکە لەو هێزانەی حەشدی شەعبی پێکدەهێنن.