جيهان

ئەمریکا: "لە سەدا دوو بۆ لە سەدا شەشى کشانەوەی سەربازانمان لە ئەفغانستان ئەنجامدراوە"

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، رایگەیاند، ھێندەی ٦٠ باری فڕۆکەی جۆری C-17 پێداویستی و کەرەستەی سەربازییان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە و لە سەدا دوو بۆ لە سەدا شەشی کشانەوەكە کۆتایی ھاتووە.

Kasım İleri  | 05.05.2021 - نوێکردنەوە : 10.05.2021
ئەمریکا: "لە سەدا دوو بۆ لە سەدا شەشى کشانەوەی سەربازانمان لە ئەفغانستان ئەنجامدراوە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، رایگەیاند، ھێندەی ٦٠ باری فڕۆکەی جۆری C-17 پێداویستی و کەرەستەی سەربازییان لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە و لە سەدا دوو بۆ لە سەدا شەشی کشانەوەكە کۆتایی ھاتووە.

لە دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی کشانەوەی سەرجەم سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان تاکو ساڵڕۆژی ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، کارەکانی کشانەوە کە لە ھەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.

لەو راگەیەندراوەی کە لە فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، بڵاوکراوەتەوە ھاتووە، "لەگەڵ بڕیارەکەی سەرۆک، هێندەی باری ٦٠ فڕۆکەی جۆری C-17 پێداویستی و کەرەستەی سەربازییمان لە ئەفغانستان گواستووەتەوە و ھەزار و ٣٠٠ پارچە پێداویستی سەربازیی بەمەبەستی لە ناوبردنی رادەستی ئاژانسی بەرگریی لۆجیستی کراوە".

لە راگەیەندراوەکەی CENTCOM، ئاماژە بەوەش کراوە کە بنکەی سەربازیی "New Atontik"ی ئەمریکا لە ئەفغانستان، رادەستی سوپای نیشتمانیی ئەفغانستان کراوە و لە راگەيەندراوەكەدا ھاتووە، "فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکان، مەزەندەی کۆتاییھاتنی لە سەدا دوو بۆ لە سەدا شەشی کشانەوەکە دەکات".

ھاوکات، راگەیەندراوەکە جەختی لەوەش کردەوە کە فەرماندەییەکە ھەفتانە رێژەی کشانەوەکە ئاشكرادەكات.

ئیدارەی ئەمریکا، لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا لەگەڵ تاڵیبان گەیشتنە رێککەوتن و لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ لەگەڵ تاڵیبان لەسەر کشانەوەی تەواوەتی لە ئەفغانستان رێککەوتن.

بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن، رایگەیاند پرۆسەی کشانەوەکە لە ١ی ئایارەوە دەستپێدەکەن و تاکو ١١ی ئەیلوول بە تەواوەتی لە وڵاتەکە دەکشێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın