Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2017
شیکاگۆ – AA
لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا خۆپیشاندانێک دژ بە رەگەزپەرستی و تەشەنەسەندنی رق و کینە ئەنجام درا.
زیاتر لە هەزار کەس لەبەردەم فێدڕاڵ پلازای شارەکە دەستیان کرد بە خۆپیشاندان کە نوێنەری چەندین گرووپیان لەنێودابوو. رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە سەرنجیان بۆ تەشەنەسەندنی هەستی رەگەزپەرستی راکێشا لەم ماوەی دواییدا.
رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە تیشکیان خستە سەر ئەوەی لە بڕگەی "ئازادی رادەربڕین" کە یەکێکە لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی ئەمریکا رێگە بە دەربڕینی رەگەزپەرستانە نەدراوە. ئاماژەشیان بەوە دا کە جگە لە زیادبوونی رق و کینە بەرامبەر رەشپێستەکان ئەم کارە توندوتیژانە دژی موسڵمانان و گرووپەکانی دیکەش ئەنجام دەدرێن.
لە خۆپیشاندانەکەدا رووداوە توندوتیژییەکانی شاری شارلۆتسڤیل بەبیرهێنرایەوە کە تیایدا هیەزەر هەیەر گیانی لە دەستدا. خۆپیشاندەران تاکو بەردەم تاوەری ترەمپ لە شارەکە رێیان پێوا. خۆپیشاندەران دروشمەکانی "ژیانی موسوڵمانانیش گرنگە"، "لە دژی رەگەزپەرستی تێدەکۆشین"، "ئێرە جێگای رق و کینە نییە" بەرزکردبۆوە و دروشمەکانی "نا بۆ Ku Klux Klan و ترەمپ لە ئەمریکا"، "رق و کینە نییە، ترس و نازییەکان بەخێر نێیەن بۆ ئێرە" دەگوتەوە.
بە درێژایی خۆپیشاندانەکە پۆلیسی شیکاگۆ رێوشوینی توندی ئەمنی لە دەورووبەری خۆپیشاندانەکە و بەردەم تاوەری ترەمپ گرتە بەر.