Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران، ئیدارەی ئەمریکا ناوی دوو پەرلەمانتاری حیزبوڵڵای له پەرلەمانی لوبنان خستە لیستی سزاکانییەوە.
لە راگەیەندراوێکی ئۆفیسی کۆنترۆڵی سامانی بیانی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا OFAC بڕیاری سزاکە ئاشکرا کراوە.
OFAC لەراگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، هەندێک سیاسی و ئەندامی ئاسایش کە بەرپرسن بوون لە بڵاوکردنەوەی ئەجەندای خراپەی ئێران و حیزبوڵڵا لە لوبنان خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
هەریەک لە وەفیق سەفا بەرپرسی ئەمنی حیزبوڵڵاو پەرلەمانتاران ئەمین شەری و محەمەد حەسەن رەعد خراونەتە لیستی سزاکانەوە.