جيهان

ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند بە بەهای یەک ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنییان لە کۆگاکانی سوپای ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا دابین کردووە.

Mücahit Oktay  | 09.08.2022 - نوێکردنەوە : 09.08.2022
ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا

New York

واشنتۆن -AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند بە بەهای یەک ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنییان لە کۆگاکانی سوپای ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا دابین کردووە.

بڵینکن، لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە گوتوویەتی: "سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ بەسەر هێرشە دڕندانەکەی سەر ئۆکراینا بەڵام رووسیا بەردەوامە لە لەناوبردنی شارەدێ و گوندەکانی ئۆکراینا. لەگەڵ ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە دژی شەڕانگێزی رووسیا بەرگری لە وڵاتەکەیان (ئۆکراینا) دەکات، بەروونی رایگەیاندوو کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی گەلی ئۆکراینا".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو کە وەکو بەشێک لەم هەوڵانە و بەپێی دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکا رێگە دراوە بە ناردنی گەورەترین هاوکاریی چەک و تەقەمەنی کە بە یەک جار ئەنجامدەدرێت لە سوپای ئەمریکاوە بۆ ئۆکراینا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە مانگی ئابی ٢٠٢١وە بۆ ئێستا ئەمریکا ١٨ جار و کۆی گشتی بە بڕی ٩،٨ ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا دابین کردووە و ئەو یەک ملیار دۆلار هاوکارییەی ئەم دواییەش گەورەترین پاکێجی هاوکارییە کە بە یەک جار دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın