سياسەت, جيهان

ئەمریکا.. بانگەشەی پێدانی دەسەڵات بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی لە ئەفغانستان

نیویۆرک تایمز: "بەرپرسانی سەربازیی داوایان لە جۆ بایدن کردووە پلانی کشانەوەکە درێژبکاتەوە و دژبە تاڵیبان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارە گەورەکانی ئەفغانستان دەسەڵاتیان پێ بدات بۆ بژاردەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی بۆسەر رێکخراوەکە".

Kasım İleri  | 10.06.2021 - نوێکردنەوە : 11.06.2021
ئەمریکا.. بانگەشەی پێدانی دەسەڵات بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی لە ئەفغانستان

Washington DC

واشنتۆن - AA

بانگەشەی ئەو دەکرێت کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) داوای دەسەڵات لە جۆ بایدن دەکات بۆ پێدانی دەسەڵات بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی دژبە هەوڵەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بۆ دەستبەسەرداگرتنی کابول یان شارە گەورەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

لەوەتەی مشتومڕەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەستیپێکردووە، حکوومەتەکەی جۆ بایدن، باس لەوە دەکات کە هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان کۆتایی دێت و تەنیا چەند هێزێکی ئاسمانیی ئامادە دەبن بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆسەر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی کە لە دەرەوەی ئەفغانستان هەڕەشە دروست دەکەن.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی سەربازیی داوایان لە جۆ بایدن کردووە پلانی کشانەوەکە درێژبکاتەوە و دژبە تاڵیبان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارە گەورەکانی ئەفغانستان دەسەڵاتیان پێ بدات بۆ بژاردەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی بۆسەر رێکخراوەکە.

باسی لەویش کردووە کە هێشتا لەو بارەیەوە بڕیار نەدراوە، بانگەشەی ئەوەیش کراوە کە بە گەرمی لە بژاردەی هێنانە ئارای فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەکرێت لە ئەگەری لەناکاو کەوتنی کابول یان ئەگەر نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی ئەمریکا یان هاوبەشەکانی لە کابول رووبەڕووی هەڕەشە بوونەوە.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا لەو بارەیەوە، پنتاگۆن بە بیانووی نهێنیی گفتوگۆکان لە حکوومەتی ئەمریکادا، وەڵامی نەدایەوە.

ئەو جۆرە هێرشە ئاسمانییانە ئەگەر رەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی ئەمریکای هەبێت، ئەوا بەبێ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بەکارنەهێنانی بنکە ئاسمانییەکانی ئەفغانستان، زۆر قورس دەبێت.

هەروەها ماوەیەکی زۆرە لە واشنتۆن باس لەوە دەکرێت کە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئەوا سوپای ئەفغانستان ناتوانێت بەرگەی تاڵیبان بگرێت.

سەرەڕای ئەو نیگەرانیانە، بەڵام ئەمریکا لە دوای٢٠ ساڵ دەکشێتەوە کە هێشتا سوپای ئەفغانستان توانای کۆنترۆڵکردنی تەواوی وڵاتەکەی نییە.

لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی کە لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا حکوومەتی ئەمریکا لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ تاڵیبان ئەنجامیدا، بەڵێنی دا کە تا یەکی ئایاری ٢٠٢١ هەموو سەربازەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

بەڵام جۆ بایدن کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا دەسەڵاتی گرتە دەست، ئاماژەی بەوە کرد کە کشانەوەکە تا یەکی ئایار تەواو نابێت، دواتر رایگەیاند کە تا ساڵیادی ١١ی ئەیلوول تەواو دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın