Ramal Abdullah Mahmood
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2017
مەزار شەریف – AA
٢٠٠ چەکداری بزووتنەوەی تاڵیبان لە ویلایەتی بەلخ باکووری ئەفغانستان بەچەکەکانیانەوە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە.
رێورەسمێک بەم بۆنەیەوە ئەنجام درا کە هەریەک لە پەرلەمانتاری بازنەی بەلخ، عالەم خان ئازادی و سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاری پارێزگای بەلخ، محەمەد ئەفزەل حەدید و سەرۆکی هەواڵگری بەلخ عیبادوڵڵا عەباد و بەڕێوەبەری ئاسایشی بەلخ، سایەد کەمال بەشدارییان تیادا کرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاری پارێزگای بەلخ، محەمەد ئەفزەل حەدید تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هیچ کەسێک لە رێگەی توندوتیژی و شەڕەوە ناگاتە هیچ و خەڵک لەو شەڕە بێزاربووە کە ساڵانێکی دوور و درێژە لە وڵات بەردەوامە و پێویستییان بە ئاشتییە.
فەرماندەی چەکدارە خۆ رادەستکردووەکانیش، خان محەمەد چیریک گوتی: "لەوە تێگەیشتین کە بە چەک ناگەینە هیچ ئامانجێک. لەبەر ئەوە بە چەکەکانمانەوە خۆمان رادەست کردەوە. ئیدی لەمەودوا دەست لەناو دەست لەگەڵ دەوڵەت رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە".