Sarmand Hameed
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
کابول - AA
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەفغانستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، لە سەرانسەری وڵاتدا ٢٢ چەکدار کوژراون.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کە کەناڵی تڵوع نیوز بڵاوی کردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی پوشت روودا لە ویلایەتی فەراهـ رۆژئاوای ئەو وڵاتە، هەشت چەکدار کوژراون کە سەرکردەیەکی تاڵیبانیشیان لەنێودایە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لە ناوچەی گەنی خێل لە ویلایەی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، پێنج چەکداری دیکە کوژران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لە ناوچەی باراکی لە ویلایەتی لۆگەر ناوەندی ئەفغانستان، پێنج چەکدار کوژران کە سەرکردەیەکی بزووتنەوەی تاڵیبانیشیان لەنێودایە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان روونیکردووەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سوپادا لە ویلایەتی تەخار باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، چوار چەکداری دیکەی تاڵیان کوژران.
تاکو ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی ئەم بەیاننامەیەی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رانەگەیاندووە.