Sayed Khodaiberdi Sadat
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2021
کابول - AA
لە کابول پایتەختی ئەفغانستان، دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک روویاندا.
یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، حامید روشەن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە لە دوو تەقینەوەکەدا، ١٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
حامید روشەن، جەختی لەوەشکردەوە کە تەقینەوەکان هاووڵاتییانی مەدەنییان کردووەتە ئامانج و ئەمەش کارێکی نامرۆڤانەیە.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە پەلامارەکان رانەگەیاندووە.
لە لایەک هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ئەفغانستان بەردەوامن و لە لایەکی دیکەشەوە توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتە درێژەیان هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی ماوەی مانگێکە هێزە بیانییەکان دەستیان بە کشانەوە لە ئەفغانستان کردووە، پەلامارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.