Zana Natık Kerem
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
کابول ــ AA
بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایە سەر باڵەخانەی ھەواڵگریی ویلایەتی غەزنی رۆژھەڵاتی ئەفغانستان و بە ھۆیەوە ١٢ کەس کوژران.
گوتەبێژی ویلایەتی غەزنی، عارف نوری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ھێرشەکە بە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە کە باڵەخانەی ھەواڵگریی نیشتمانی لە ناوەندی ویلایەتەکەدا، کردە ئامانج.
عارف نوری گوتیشی: "لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ھەشت کارمەندی ئاسایش و چوار مەدەنی کوژراون و ٤٩ی مەدەنی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان لە راگەیاندراوێکدا، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە راگەیاندووە.