Kaan Bozdoğan
04 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئەرنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و رێرەوی دانەوێڵە تاوتوێ کراوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و رێرەوی دانەوێڵە تاوتوێ کرا، سەرکۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ڕێڕەوی دانەوێڵە لە ئەنجامی ئەو هەوڵە دیپلۆماتییانەی کە ئەنجامیانداوە، دووبارە دەستی بەکارکردن کردووەتەوە.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە ئێستادا سەرنج بخرێتەسەر درێژکردنەوەی ماوەی لێکتێگەیشتنی ئیستانبوڵ.
لای خۆیەوە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە پای هەوڵەکانی بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی رێرەوی دانەوێڵە سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەو هاوکارییە مرۆیانەش کرد کە بۆ ئەودیو سنوور بۆ سووریا نێردراوە و ئەوەی خستەڕوو کە چاوەڕوانی پاڵپشتییەکی بەهێز دەکەن بۆ هەوڵەکانی درێژکردنەوەی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کە لە ١٠ی کانوونی دووەم کۆتایی پێدێت.