سياسەت, جيهان

ئەردۆغان لەبارەی پێشھاتەکانی رۆژەڤی وڵاتەکەی پەیامێکی ئاراستەی گەلەکەی کرد

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی باڵیۆزخانەکان پەیوەندیدار بە عوسمان کاڤالا: " ئەم لێدوانانە راستەوخۆ مافی سەروەری و دادوەری وڵاتەکەمانی کردووەتە ئامانج، نەک کەسێک یان بابەتێکی دیاریکراو".

Enes Kaplan  | 25.10.2021 - نوێکردنەوە : 26.10.2021
ئەردۆغان لەبارەی پێشھاتەکانی رۆژەڤی وڵاتەکەی پەیامێکی ئاراستەی گەلەکەی کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی باڵیۆزخانەکان پەیوەندیدار بە عوسمان کاڤالا رایگەیاند " ئەم لێدوانانە راستەوخۆ مافی سەروەری و دادوەری وڵاتەکەمانی کردووەتە ئامانج، نەک کەسێک یان بابەتێکی دیاریکراو".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی کابینەکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پەیامێکی ئاراستەی گەل کرد.

ئەردۆغان گوتی: "کەس پێی ناخۆش نەبێت. بەردەوام دەبین لە بونیاتنانی داھاتوویەکی ھاوبەش لەگەڵ دۆستە ئەفریقییەکانمان و لە ئەنجامدا بێزارکردنی داگیرکاران".

ئەردۆغان ھەرلەمبارەیەوە رایگەیاند "ئەوانەی کە ھەڵسوکەوتی رێزدارانەی تورکیا بە لاوازی دەبینن و بۆ رەفتارە کۆنەکانیان دەگەڕێنەوە، تاکو دان بەو ھەڵانە نەنێن ئەو وەڵامەیان دەدرێتەوە کە شایەنین".

ئەردۆغان گوتیشی:"لە پێش ھەموو کەسێک ئەرکی ئێمەیە وەک سەرۆکایەتی وڵات وەڵامی پێویستی ئەو بێڕێزییە بدەینەوە کە ئاراستەی ئەندامانی دادوەرییمان کراوە".

سەرکۆماری تورکیا ھەر لەبارەی ئەو لێدوانانە گوتی : "ناتوانین بەرگەی کۆمەڵە باڵیۆزێک بگرین کە لێپرسینەوە لە دۆسیەکە دەکەن لە کاتێکدا بەپێی دەستوور تەنانەت دەسەڵاتە تەشریعی و جێبەجێکارەکانمان ناتوانن دەستی تێوەردەن".

ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە "ھەر کەسێک کە رێز لە ھەستیاری گەل و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان ناگرێ، جا ھەر کێ بێت، ئەوا لە وڵاتەکەمان ناتوانێ بمێنێتەوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەر لەبارەی ئەوە لێدوانانە ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەم ھەڵوێستە سوکایەتییەکی گەورەیە کراوەتە سەر داواکارانی گشتیی، پارێزەران و گشت ئەندامانی دادوەریی".

ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە "کەسانێک ھەن دەیانەوێ وڵاتەکەمان بەرە ژینگەی ئاژەوەگێری سیاسیی، داڕمانی ئابووری و پێکدادانی کۆمەڵایەتی ببەن. ئەمانە کێن؟ جەھەپە".

ئەردۆغان باسی لە ئامانجی تورکیای گەورە و بەھێز کرد و لەمبارەیەوە گوتی :"دەکرێ ئاڵایان جیاوازبێت،زمانیان جیاواز بێت،روخساریان جیاوازبێت و لێدوانیان جیاوازبێت بەڵام ھەمان ئامانجیان ھەیە؛ئەویش رێگرتنە لە ئامانجی تورکیای گەورە و بەھێز".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتاییدا گوتیشی: "یان سەربەخۆیی و گەورەیی ئەو وڵاتە (تورکیا) قبوڵ دەکەن یاخود، لە چاڵی نەفرەت و خۆبەزڵزانی خۆتان دەگەوزێن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın