جيهان, کۆڤید- ١٩

ئێران.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ٣٢ هەزار ٩٥٠ کەسی تێپەڕاند

لە ئێران ٣٣٧ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستدا و ‌پێنج هه‌زار و ٩٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆماركرا.

Muhammet Kurşun  | 26.10.2020 - نوێکردنەوە : 26.10.2020
ئێران.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ٣٢ هەزار ٩٥٠ کەسی تێپەڕاند

Tahran

تاران - AA

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢ ھەزار و ٩٥٣ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا پێنج ھەزار و ٩٦٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کراون.

سیما سادات لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ٣٢ ھەزار و ٩٥٣ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە،‌ ٥٧٤ ھەزار و ٨٥٦ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و ٩٨٢ کەس ناجێگیرە و تا ئێستا ٤٥٩ ھەزار و ٢٥٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە و چوار ملیۆن و ٧٥٣ ھەزار و ٣٥٧ پشکنین لە سەرانسەری وڵاتەکەی ئەنجامدراوە.

سیما سادات لاری، باسی لەوەیش کرد کە تێکڕای ٣١ پارێزگاکەی ئێران لەنێو بازنەی مەترسیدار و سووردان.

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە تاران، قوم، قەزوین و ئەلبورز سەرلەنوێ سنووردارکردن کاراکرایەوە.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوو لە شاری قوم تۆمار کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın