Ankara
ئەنقەرە- AA
وەزیری بەرگریی ئێران، جەنەراڵ ئەمیر حاتەمی، ئاشکرایکرد پەیوەندیی باشیان لەگەڵ تورکیادا هەیە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیاندا پەیوەندیی برایەتیی دوو لایەنەیان هەیە.
لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤزیۆنی حکوومیی وڵاتەکەی، ئەمیر حاتەمی، سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دوا.
حاتەمی باسی لەوەکرد کە ئێران لەگەڵ هەریەک لە تورکیا، ئەفغانستان و پاکستان لە ناوچەکە، پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی هەیە و پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای برایەتی و راستگۆییە.
وەزیری بەرگریی ئێران تیشكی خستەسەر ئەوەش کە ئێران لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێدا هەستی خۆشەویستیی هەیە و لە ماوەی رابردووشدا سەردانی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێی کردووە و لەو سەردانانەدا دەرەنجامی زۆر باشی دەستکەوتووە و حاتەمی جەختی لەوەشکردەوە کە ئەو وڵاتانە پشتیوانیی لە دیپلۆماسیی و سیاسەتی دەرەوە دەکەن.
وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای وڵاتەکەشی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێی بەسەرکردووەتەوە و کۆبوونەوەی ئەرێنی و بەسوودی ئەنجامداوە.