جيهان

ئێران.. تەقینەوەیەک لە نزیک دامەزراوەی ناوەکی ناتانز لە پارێزگای ئەسفەھان روویدا

راگەیەندرا کە تەقینەوەیەک لە نزیک دامەزراوەی ناوەکی ناتانز لە پارێزگای ئەسفەھان لە ئێران روویداوە.

Muhammet Kurşun  | 04.12.2021 - نوێکردنەوە : 05.12.2021
ئێران.. تەقینەوەیەک لە نزیک دامەزراوەی ناوەکی ناتانز لە پارێزگای ئەسفەھان روویدا

Tahran

تاران - AA

راگەیەندرا کە تەقینەوەیەک لە نزیک دامەزراوەی ناوەکی ناتانز لە پارێزگای ئەسفەھان لە ئێران روویداوە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فارسی نیمچە فەرمی ئێران، تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەدرود روویداوە کە ٢٠ کیلۆمەتر لە دامەزراوەی ناوەکی ناتانز دوورە.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی دەوڵەتیی ئێران بڵاوی کردەوە، بەمەبەستی پێوانەکردنی کاردانەوەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی ھەر ھێرشێک، مووشەکێک بەمەبەستی راھێنان ھەڵدراوە.

هاوکات ئاژانسی ھەواڵی فارس بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناوخۆی رایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خراوەتەخوارەوە، لە کاتێکدا لە ھەواڵێکی Nournewsی سەربە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئاماژە بەوە کراوە کە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی ئەنجامدراوە بەمەبەستی رێگرییکردن لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەر ھێرشێک.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی دیکەی ئێران، ئەو مووشەکانەی ھاوێژراون دوو تەنی نەناسراوی لە ئاسمان چالاکی خستووە.

روودانی ئەو تەقینەوەیە لە دوای دەستپێکی کۆبوونەوەکان لە ڤییەنا پایتەختی نەمسا، جێگەی سەرنجە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın