جيهان, شیکردنەوە

ئیسپانیا.. رەمەزان لە سێبەری کۆشکی حەمرا

بانگدان لە منارەی مزگەوتی یەکەمی شاری گرانادا بەرەو کۆشکی حەمرا وەک کۆتا خاکی ئیسلامی لە ئیسپانیا، خەیاڵی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی رۆژانی ئەندەلوس دەھێنێتەوە یاد.

Abdullah Shukur  | 27.05.2018 - نوێکردنەوە : 28.05.2018
ئیسپانیا.. رەمەزان لە سێبەری کۆشکی حەمرا

Andalucia

گرانادا - AA

بانگدان لە منارەی مزگەوتی یەکەمی شاری گرانادا بەرەو کۆشکی حەمرا وەک کۆتا خاکی ئیسلامی لە ئیسپانیا، خەیاڵی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی رۆژانی ئەندەلوس دەھێنێتەوە یاد.

بانگبێژانی مزگەوتی گەورەی گرانادا، پەیامی ئیسلام بە رووی کۆشکی حەمرا دەچڕن و لە ھەر بستێکی شەقامەکانی ئەو شارە کە گەواھیدەری رۆژانی کۆنن، دەنگی بانگبێژان رەنگی داوەتەوە.

بەم پێیەش بیستنی دەنگی بانگ لە ئێوارەیەکی رەمەزان لە کۆشکی حەمرا، ھاوشێوەی بانگھێشتێکە بۆ رۆژانی ئیسلامی کە ھەشت چەرخ پێش ئێستا لەو ناوچەیە بڵاوبووەتەوە.

ئەم مزگەوتە لە ساڵی ٢٠٠٣ دروستکراوە و بەدەر لە پەرستگایەک مانایەکی زۆر تایبەتی بۆ موسڵمانانی ئیسپانیا ھەیە، شاکاری مزگەوتی گەورەی ئیسپانیا لە پاڵ دیمەنی ھەناسەبڕی کۆشکی حەمرا، بیری و یادەوەری موسڵمانان دەگەڕێنێتەوە بۆ رۆژانی ئەندەلوسی پێشوو.

ئەم مزگەوتە لەگەڵ ھاتنی مانگی رامەزانی پیرۆز، موسڵمانانی وڵاتەکە زیاتر بەرەو خۆی رادەکێشێت و لەگەڵ بانگی مەغریب میوانداریەکی گەرمی موسڵمانانی شارەکە دەکات. ھاوکات کۆبوونەوەی موسڵمان لە خوانێکی ھاوبەش و تامی بەربانگ کردنەوە، لە ژێر سێبەری کۆشکی حەمرا جێگرەوی نییە.

لەلایەکی دیکەش، سکرتێری گشتی مزگەوتەکە، زەکەریاس لۆپێز رێجیۆن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە "ئێستا بە خورما و شیر بەربانگمان کردەوە. لە دوای نوێژیش شۆربای مەغریبی پێشکەش دەکرێت. لە دوای نوێژی خەوتنان نوێژی تەراویح دەکەین و لە ماوەی یەک مانگیش دوو جار خەتمی قورئان دەکەین".

رێجۆن باسی لەوەش کرد کە ٣٠ ساڵ پێش لەگەڵ موسڵمانبوونی باوکی دەستیان بە کارەکانی دروستکردنی مزگەوت کردووە و گوتیشی: "لە دروستکردنی مزگەوتەکە زۆر ماندوو بووین. ھۆکارەکانی وەک ئابووری و سیاسی قۆناغەکەی درێژ کردەوە. لە کۆتایدا لە ساڵی ٢٠٠٣ مزگەوتەکە کرایەوە. نزیکەی ١٤ ساڵە دەرگاکانی مزگەوتەکە کراوەیە".

رێجۆن باسی لەوەش کرد کە جارجار میوانداری ئەو گرووپانە دەکەن کە دەیانەوێت لەبارەی ئیسلام زانیاری وەربگرن و راشیگەیاند کە مزگەوتەکەیان تاکو ئێستا لە سایەی ھاوکارییەکان وەستاوە و داوای ھاوکاریکردنیشی لە سەرتاسەری جیھان کرد.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın