جيهان

ئیسرائیل چەند خاڵێکی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد

سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا، ژمارەیەک ئامانجی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

Nour Mahd Ali Abu Aisha  | 11.05.2021 - نوێکردنەوە : 12.05.2021
ئیسرائیل چەند خاڵێکی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد

Gazze

غەززە- AA

سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا، ژمارەیەک ئامانجی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خانوویەکی چۆڵ، خاڵێکی لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس و کێڵگەیەکی کشتوکاڵییان لە شاری خان یونس باشووری غەززە کردە ئامانج.

هەروەها لە شاری بەیت حانوون باکووری رۆژهەڵاتی غەززە خاڵێکی نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی مەدەنی کرایە ئامانج، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک دەرباری بوون یان نەبوونی زیانی گیانی لەبەردەستدا نییە.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆردومانی ئامانجێکی بزووتنەوەی حەماس-یان کردووە کە لەو ئامانجەوە رۆکێت ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ژمارەی شەهیدەکانی پەلامارەکەی شەوی ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ بۆسەر کەرتی غەززە بۆ ٢٤ کەس بەرزبووە کە نۆ منداڵیان لەنێودایە و ١٠٣ کەسیش برینداربوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın