جيهان

ئیسرائیل دەروازەی ئێرێز'ی بەڕووی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەدا کردەوە

دوای یەک هەفتە لە داخستنی، ئیسرائیل دەروازەی ئێرێز'ی بەڕووی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەدا کردەوە.

Enes Canlı  | 09.08.2022 - نوێکردنەوە : 09.08.2022
ئیسرائیل دەروازەی ئێرێز'ی بەڕووی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەدا کردەوە

Quds

قودس – AA

دوای یەک هەفتە لە داخستنی، ئیسرائیل دەروازەی ئێرێزی بەڕووی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەدا کردەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی یەکەی هەماهەنگی چالاکییەکانی حکوومەت لە خاکی فەڵەستین کە سەربە سوپای ئیسرائیلە "COGAT" بڵاوی کردەوە، دوای نزیکەی یەک هەفتە لە داخستنی، ئیسرائیل دەروازەی ئێرێز'ی بەڕووی کرێکارە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززەدا کردەوە.

هەفتەی رابردوو دوای دەستگیرکردنی بەرپرسی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە، بەسام ساعدی لە سێشەممەی رابردووەوە بە پاساوی ئەمنی دەروازە سنوورییەکان بەڕووی غەززەدا داخرابوون.

ئیسرائیل رێگە بە کارکردنی نزیکەی ١٢ هەزار کرێکای فەڵەستینی دەدات لە غەززەوە بێن لەو وڵاتە کار بکەن، شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئیسرائیل ئەمە وەک کارتی گوشار بەرامبەر کەرتی غەززە بەکار دەهێنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın