ئیدلب.. هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ربه ئێران سه‌رباز و جبه‌خانه‌یان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كان كردووه
- هێزه‌كانی رژێمی سووریا كه له هێزه‌كانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران پێكهاتوون له میانی سێ مانگی رابردوودا.
İdlib
ئیدلب- AA
هێزه‌كانی رژێمی سووریا كه له هێزه‌كانی سه‌ربه به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران پێكهاتوون له میانی سێ مانگی رابردوودا، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیان له هێزی پشتیوانیی ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا وه‌ریان گرتووه، هێزێكی زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی سه‌ربه رژێم گه‌یشتوونه‌ته ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب و به چه‌كه‌كانیانه‌وه له خاڵه ستراتیجییه‌كان جێگیربوون.
هێزه‌كانی رژێمی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، له‌ڕێگه‌ی ره‌وانه‌كردنی هێزه‌كانه‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئیدلب له هه‌ریه‌ك له سه‌راقیب، ته‌ل مه‌ردیح، مه‌عره‌ت دیبسه، خان سبول، كه‌فر باتیح، دادح، بابیله، جیراده، دانه، مه‌عره‌ت شورین، مه‌عره‌ت نو‌عمان، كه‌فر روما، خاس، هیزارین، كه‌فر نوببل له گونده‌واره‌كانی خۆرئاوای حه‌له‌ب له لیوای ٤٦، مه‌یزه‌نه‌ز، كه‌فر حه‌له‌ب و له دۆڵی غاب و نزیك چیای شاخشبۆ له گونده‌واره‌كانی حه‌ما، ناوچه‌ی جوب گار له چیای كورد له گونده‌واره‌كانی لازقییه و ته‌ل جه‌راد جێگیربوون.
هاوكات هێزه‌كانی پڵنگ كه سه‌ربه هێزه‌كانی رووسیان و هێزی كومێت كه له سه‌ربازه‌كانی پێشووی سوپای لوبنان پێكهاتووه و سه‌ربه حزبوڵڵایه، گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كان.
ئه‌وهی‌ش زانراوه كه له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنی هێزه‌كاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی قورسی وه‌ك تانك، تۆپ، هاوه‌ن و دژه فڕۆكه بۆ ناوچه‌كه نێردراون.
- رەوشی ئیدلب
لە دانوستانەکانی ئاستانادا کە لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ بە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیار درا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژیی" لە سووریا دروست بکرێن کە یەکێکیان پارێزگای ئیدلب لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی (لازقییە، حەما و حەلەب) بوو.
بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد و هێزە هاوپەیمانەکانی پابەند نەبوون بەم بڕیارەوە و لەڕێی لەشکرکێشییەوە جگە لە پاریزگای ئیدلب هەر سێ ناوچەکەی دیکەیان کۆنترۆڵکردەوە و دواترهەموو سەرنجەکانیان خستەسەر ئیدلب.
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨‌دا تورکیا و رووسیا بۆ وەستاندنی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاگربەستی سووریا رێککەوتنی سۆچی-یان واژوو کرد.
سوپای ئەسەد دوای رێککەوتنەکە بۆ ماوەیەک پەلامارەکانی راگرت، بەڵام دواتر دووبارە دەستی بە هێرش کردەوە و لە ئایاری ٢٠١٩دا، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی وشکانیی دەست پێ کرد.
رژێم و پشتیوانانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له شارۆچكه گرنگه‌كانی ئیدلب و باشووری و باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه، باكووری حەما و گونده‌واره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه و گونده‌واره‌كانی خۆرئاوا و باشووری حه‌له‌ب-یان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت.
له كاتی لێكتێگه‌یشتنی سۆچی-یه‌وه تا ئێستا له هێرش و په‌لاماره‌كانی رژێم و پشتیوانانیدا بۆسه‌ر ئیدلب، زیاتر له هه‌زار و ٨٠٠ مه‌ده‌نی کوژراون.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆژی پێنجی ئاداری رابردوو له مۆسكۆ پایته‌ختی رووسیا، لێكتێگه‌یشتنێكی نوێیان واژوو كرد. ئاگربه‌ست له رۆژی شه‌شی ئاداری رابردووه‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای پێشێلكارییه ناوه‌ناوه‌كانی رژێم و پشتیوانانی، به‌ڵام پابه‌ندیی به ئاگربه‌سته‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن