ئیدلب.. سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی ئاگربه‌ست رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئاگربه‌ست له ئیدلب راگه‌یه‌ندراوه كه‌چی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی.
İdlib
ئیدلب – AA
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئاگربه‌ست له ئیدلب راگه‌یه‌ندراوه كه‌چی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی.
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوا نیوه‌ڕۆی دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئاگربه‌ستی له ئیدلب راگه‌یاند؛ هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د شارۆچكه‌ی مه‌رعه‌تونوعمان و ژماره‌یه‌ك گوند كه ده‌كه‌ونه باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب'یان تۆپباران كرد.
رژێم ئه‌مڕۆش هه‌مان شارۆچكه‌ی تۆپباران كرده‌وه.
گوندی مه‌عار شورین'یش بووه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كان.
هه‌روه‌ها رژێم ده‌ستی كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی به‌مه‌به‌ستی پێشڕه‌ویكردن له هێڵی توه ده‌یر شه‌رقی و جه‌رجه‌ناز ته‌ل مه‌ننیس له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی مه‌رعه‌تونوعمان.