Erbil Başay
21 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
به‌رلین – AA
به نزیكه‌ی بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ هاریكاری به‌په‌له‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت كه له ئاكامی روودانی لافاو لهویلایهتەکانی راینلاند-پلاز و باكووری راین ڤێستفالنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا زیانیان پێگه‌یشتووه.
وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه لافاوه‌كان زیانی زۆریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و پێویسته به خێرایی هاوكاری زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه بكرێت.
شۆڵز تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م باره‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویستییان ناوه و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش نزیكه‌ی بڕی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نیوه‌ی ئه‌م پاره له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵی و نیوه‌كه‌ی دیكه‌یشی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌كانه‌وه به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه و ژێرخانه‌كان و هاوكاریكردنی ئه‌وانه‌ی پێویستییان به هاوكاری به‌په‌له‌یه خه‌رج ده‌كرێت.
به‌هۆی لافاوه‌كانی ئه‌م دوو ویلایه‌ته‌وه به‌لانیكه‌م ١٧١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.