Mücahit Oktay,
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٢٥٨ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠٩ ھەزار و ٤٥٤ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٢٥٨ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠٩ ھەزار و ٤٥٤ کەس.
ھاوکات ژمارەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەمریکا ١٠٤ ملیۆن و ٣٣٦ ھەزاری تێپەڕاند و کۆی ژمارەی ئەوانەی کە لەو ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٥٦٠ کەسی تێپەڕاند.