22 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
واشنتۆن – AA
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ته‌رخانكردنی بوودجه‌یه‌ك به بڕی ٤٨٤ ملیار دۆلار به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئه‌نجامدانی پشكنین، هاوكاریكردنی شوێنكاره بچووكه‌كان و بنكه‌كانی ته‌ندروستی له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات، چه‌ك شه‌مه‌ر و وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤین منوچین له‌سه‌ر بڕی بوودجه‌ی تهرخانكراوەکە رێككه‌وتن له دانیشتنی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕدرا له‌سه‌ر ئه‌و پاكێجه ئابوورییه.
به‌م پێیه بڕی ٣١٠ ملیار دۆلار بۆ شوێنكاره بچووکەكان ته‌رخان ده‌كرێت كه به‌هۆی كۆرۆناوه كاره‌كانیان راوه‌ستاون هەروەها ئه‌و هاووڵاتییانه‌شی کە كه‌مده‌رامه‌تن، هەروەها٦٠ ملیار دۆلاریش بۆ بانكه خۆجێیه‌كان و ٧٥ ملیار دۆلار بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و ٦٠ ملیار دۆلاری دیكه‌ش بۆ قه‌رزی كاره‌ساته لهناكاوهكان ته‌رخان ده‌كرێت.
له پڕۆژه‌یاساكه‌دا هه‌روه‌ها داواکراوە کە ٢٥ ملیار دۆلاری دیكه‌یش بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی زیاتر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و كۆنترۆڵكردنی ته‌رخان بكرێت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت پڕۆژه‌یاساكه رۆژی پێنجشه‌ممه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند ده‌كرێت، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌م رۆژانه‌دا به‌مه‌به‌ستی واژوو له‌سه‌ركردن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ره‌وانه بكرێت.