ئه‌ردۆغان: "ئامانج ترێ خواردن نییه، لێدانه له باخه‌وان"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌و شێوه‌یه له هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رایگه‌یاند "هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌و شێوه‌یه له هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه. ئامانج لێره‌دا خواردنی ترێ نییه، به‌ڵكو لێدانی باخه‌وانه‌كه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكرێت شكاندنی ددانی باخه‌وانه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه‌یه".
له نیوه‌ڕۆخوانێكدا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ به‌شداربووانی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزان ئامادەكرا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و روونكردنه‌وه‌ی گرنگی دا.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه پێشهاته‌كانی دراوی بیانی هیچ بنه‌مایه‌كی ئابووریی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه هێرشه بۆ سه‌ر توركیا و هه‌موو ئه‌وه ده‌زانن و گوتی: "له جیهاندا رێكخراوێكی بازرگانی جیهانیی هه‌یه. كاتێک ته‌ماشای ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن كه گیراونه‌ته‌به‌ر ئایا له دوور و نزیكه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به رێكخراوی بازرگانی جیهانیه‌وه هه‌یه؟ نا‌توانیت بڵێیت 'من كردم بوو'. هێنده‌ی ده‌خوازیت ببه سه‌رۆك، چی ده‌بیت ببه. ئێواره بخه‌وه، به‌یانی هه‌ستایت و پاشان نا‌توانیت بڵێیت 'ئه‌وه‌نده‌م باج خسته سه‌ر پۆڵا'. به‌رده‌وامێك شایه‌نی باسه. وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌موو حساباتێك ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌وه‌ش هه‌نگاو ده‌نێن. پاشان ئایا شتێك ده‌مێنێته‌وه له نێوان نه‌ته‌وه‌كان به‌ناوی متمانه؟".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "له لایه‌ك ده‌بیته هاوبه‌شی ستراتیجی له لایه‌كیش قاچی هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كه‌ت ده‌شكێنیت. له لایه‌كیش له‌كاتێكدا له ئه‌فغانستان هه‌مووان ده‌ڕۆن، له‌گه‌ڵی ده‌مێنیته‌وه له سۆماڵ له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌مێنیته‌وه. دواتر دێیت و له پشته‌وه له هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كه‌ت ده‌ده‌یت. شتی له‌و جۆره قبووڵ ده‌كرێت؟ ناكرێت ئێمه به‌مانه بڵێین باشه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه کە ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری بوون په‌یوه‌ندی به قه‌یرانی 1994، 2001 و 2007ه‌وه نییه و گوتی: "له راستیدا رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی ته‌واو جیاواز بووینه‌ته‌وه".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا:
"هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه له وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌و شێوه‌یه له هه‌موو بوارێكدا به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ باجی جددی داوه. ئامانج لێره‌دا خواردنی ترێ نییه، به‌ڵكو لێدانی باخه‌وانه‌كه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكرێت شكاندنی ددانی باخه‌وانه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن ئه‌وه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، مه‌به‌ست له‌م گه‌مه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه سه‌ربه توركیا دابنه‌وێنن و گوتی: "به‌پشتیوانی و یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان ده‌توانین له‌م هێرشانه به‌ڕوو سووری رزگارمان بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن